
بهكالۆریۆس له بازرگانی و كارگێڕیی و كار
دبلۆم له زانستی كارگێڕیی
شارهزای كاروباری بازرگانیى ئهلیكترۆنیى
خاوهن ژمارهیهك توێژینهوهی بڵاوكراوه
سیستەمی ASYCUDA (ئەسیکۆدا)
سیستەمی ASYCUDA یان Automated System for Customs Data سیستەمێکی ئۆتۆماتیکی هەژماری گومرگییە کە لە لایەن UNCTAD (ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بازرگانی و گەشەپێدان) دروست کراوە.
ئامانجی سەرەکیی ئەم سیستەمە بریتییە لە مۆدێرنکردنی گومرگ و خێراکردنی مامەڵە بازرگانییەکان، ئەم سیستەمە قازانج نەویستە و بەكارهێنەرانی هیچ داهاتێك نادەن، واته دامەزراوەیەکی بازرگانی نییە، هەروەك چۆن ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە چەندین بواری تری وەك: ژینگە و كۆچبەر، فهرههنگ و كلتور، پهروهرده، ئاوارە و ئاو هتد خزمەتگوزاریی پێشكەش بە كۆمەڵگاكان دەكات.
ئەم سیستەمە لە نزیكەی 100 وڵاتی جیهان پەیڕەو دەكرێت، وڵاتان ئازادن لە بەكارهێنانی ئەم سیستەمە و ئاسانكاریی دەكات لە نێوان وڵاتانی بەكارهێنەردا بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و جوڵەی ترانزێدیی.

ـ ئامانجهكانى ئەم سیستەمە
+ خێراکردنی جوڵە و كارە بازگانییەكانی گومرگ.
+ بەزۆری ئەلیكترۆنییە و كەمتر كاغەز بەكاردێت.
+ شەفافکردنی داهات و باج.
+ کەمکردنەوەی گەندەڵی و دەستێوەردانی مرۆڤ.
+ یەکخستنی زانیاریی نێوان دەزگا پەیوەندیدارەكان.
+ لە ماوەیەكی زۆر كورتدا دەتوانێ بڕی داهات و ژمارەی جوڵەی بازرگانیی و ڕێژەی جوڵە بازرگانیەكان دیاری بكات.
ئهسیكۆدا كاریگەریی لەسەر نرخی هەندێك كاڵا دەبێت چونكە گومرگ لەسەر پسوڵەی كڕین وەردەگیرێت

+ چاودێركردنی دەروازە و فڕۆكەخانە و بنكە گومرگییەكان لە ناوەندەوە بۆ هەموو بنكە و دەروازە پەیوەستكراوەكان.
+ كەمكردنەوەی گەندەڵیی بۆ ئاستێكی باش.
ـ شێوازی كاركردنی سیستەمی ئەسیكۆدا
+ تۆمارکردنی ئۆنلاین بۆ کاڵا و بازرگانان.
+ هەژمارکردنی ئۆتۆماتیکی باج و گومرگ.
+ بەدواداچوونی بارهەڵگر و كۆنتینەر و بار.
+ پەیوەستکردنی گومرگ بە بانک و بەندر و فڕۆکەخانەكانەوە.

ـ کاریگەریی لەسەر نرخی کاڵا ههیه ؟
+ كاریگەری لەسەر نرخی هەندێك كاڵا دەبێت چونكە گومرگ لەسەر پسوڵەی كڕین وەردەگیرێت.
+ باج و گومرگ بە شێوەی وردتر هەژمار دەکرێت.
ئەم ڕێکخراوە تەنها پارەی سیستەمەكە و فێرکاری و پشتگیری تەکنیکی و پەرەپێدانی سیستەم له وڵاتانی بهكارهێنهر وەردەگرێت.
ـ کاریگەريی نێودەوڵەتی ؟
+ ستانداردی هاوبەش بۆ بازرگانی نێودەوڵەتی دروست دەکات.
+ هەماهەنگی نێوان وڵاتان زیاد دەکات.
+ بازرگانی و هەناردە و هاوردە ئاسانتر دەکات.
+ هەندێک پێیانوایە بەشێکە لە سیستەمی ئابوریی جیهانی و نێودهوڵهتیی.
ئەم سیستەمە زۆر گرنگە بۆ وڵاتانی تازە پێشكەوتوو، چونكه ڕێكخستنی سەرچاوەی داهاتی گومرگیان تاڕادەیەكی زۆر باش كار دەكات لە كۆكردنەوەو شەفافیەتدا. کۆتا مۆدێلی نوێیه کە زۆر وڵات بەکاریدەهێنن.
هەروەها لەگەڵ سودەکانی، گهنگهشه و گفتوگۆی سیاسی و ئابوریی دەربارەی کاریگەرییەکانی هەیە.