" 14 ژنی هه‌بوو، ژن و منداڵێكی خۆشی پێكه‌وه‌ له‌ناوبرد"

ژنه‌كه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی: له‌ هه‌ولێره‌وه‌ خۆمان ده‌ربازى سوریا كرد

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2024.02.15 07:58 PM
5218 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

ئه‌سما محه‌مه‌د، هاوسه‌ری ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیی له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا كه‌ ئیواره‌ی ئه‌مرۆ په‌خشكرا له‌ كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ زانیاریی سه‌یری له‌باره‌ی ته‌زیمی ده‌وله‌ و هاوسه‌ره‌كه‌ی خسته‌ڕوو، ئه‌سما هاوسه‌ری یه‌كه‌میه‌تی و له‌ ساڵى 1999 هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كردووه‌.
(سایتی پۆله‌تیك) كورته‌ی گرنگترین قسه‌كانی وه‌رگێراوه‌ بۆ زمانی كوردی كه‌ تێیدا ده‌ڵێت:
ـ كاتێك هاوسه‌ره‌كه‌م له‌ سوریا بوو ئێمه‌ له‌ شارۆچكه‌ی تارمیه‌ی نزیك به‌غدا خۆم و منداڵه‌كانم ده‌ژیاین به‌ نهێنی.
ـ رۆژێك كه‌سێك به‌ ئۆتۆمبێلێكه‌وه‌ هات و خۆم و منداڵه‌كانمی برد به‌ڵام پێی نه‌وتین بۆ كوێ ده‌چین.

جگه‌ له‌ چوار ژنه‌كه‌ی، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی 10 كچه‌ كه‌نیزه‌كی ئێزدیشی هه‌بوو.

ـ له‌رێی خوێندنه‌وه‌ی تابلۆی ڕێگه‌كان زانیم به‌ره‌و باكوری عێراق و موسڵ ده‌چین به‌ تایبه‌ت كاتێك له‌ مه‌تعه‌م سه‌هلی نه‌ینه‌وا له‌ نزیك موسڵ دابه‌زین.
ـ له‌وێدا له‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ دابه‌زین و سواری ئۆتۆمبێلێكی تر بووین كه‌ شۆفێر و هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بوو.
ـ چه‌ند ڕۆژێك له‌ موسڵ ماینه‌وه‌ (هیشتا داعش موسڵی نه‌گرتبوو له‌ژێرده‌ستی سوپای عێراق بوو)، رۆژێك له‌ به‌ره‌یاندا پیاوێك هات و وتی ده‌بێت خۆت و منداڵه‌كانت لێره‌ ببه‌م.

ئه‌سما محه‌مه‌د، هاوسه‌ری ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیی

ـ رۆشتین و له‌ رێگه‌دا ژنێكمان هه‌ڵگرت دواتر زانیم ژنی محه‌مه‌د حدود بوو كه‌ یه‌كێك بوو له‌ فه‌رمانده‌كانی ته‌نزیمی ده‌وله‌.
ـ له‌ رێگه‌دا ئه‌و ژنه‌ پێیوتم، كه‌ ئێمه‌ به‌ره‌و هه‌ولێر ده‌رۆین، ئه‌ویش هاوسه‌ره‌كه‌ی پێشتر پێی وتبوو.
ـ من زۆر سه‌رم سوڕما و وتم ئێمه‌ چی ده‌كه‌ین له‌ هه‌ولێر.
ـ له‌ یه‌كه‌م بازگه‌ی پێشمه‌رگه‌، شۆفێره‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رێكی كورد قسه‌ی كرد و برێك پاره‌ی دۆلاری پێدا و رێگه‌یدا برۆین.

بابه‌تی ژن و سێكس و شه‌هه‌وات له‌ ناو داعش هه‌موو سنورێكی تێپه‌ڕاندبوو.

ـ ئیتر له‌و رێگه‌یه‌ى هه‌ولێره‌وه‌ رۆیشتین هه‌تا گه‌یشتینه‌ سوریا.
ـ له‌كاتی گرتنی موسڵ (14ی6ی 2014) خۆم و منداڵه‌كانم له‌ ناوچه‌ی مه‌نسوره‌ی نزیك ڕه‌ققه‌ له‌ سوریا ده‌ژیاین.
ـ دوای ئه‌وه‌ هاتین له‌ موسڵ ده‌ژیاین و چه‌ندین جاریش ده‌گه‌راینه‌وه‌ بۆ ڕه‌ققه‌.
ـ له‌ژیانمدا هه‌رگیز هاوسه‌ره‌كه‌م نه‌بینی بوو جلی عه‌سكه‌ریی و باسوخواسی عه‌سكه‌ریی بكات تائه‌وكاته‌ی له‌ سوریا بینیم.

ڕۆژی خوتبه‌كه‌ی به‌غدادی له‌ مزگه‌وتی موسڵ ـ 2014.7.5

ـ دوای خوتبه‌كه‌ی موسڵ، به‌ هاوسه‌ره‌كه‌م وت ئێستا كاتی راگه‌یاندنی خه‌لافه‌ت نییه‌ و خه‌لافه‌ت مه‌رجی خۆی هه‌یه‌.
ـ من كتێب و مێژووی ئیسلامیم زۆر خوێندبووه‌ و شاره‌زایم هه‌بوو، بۆیه‌ بروام به‌ خه‌لافه‌ت نه‌بوو له‌وكاته‌دا.
ـ به‌ڵام به‌غدادی وتی خه‌لافه‌ت بۆ هه‌موو كات و شوێنێكه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی موسڵمانان.
ـ دوای خوتبه‌كه‌ی موسڵ، ئیتر تێگه‌یشتم وه‌ك خێزانێك ئێمه‌ له‌ مه‌ترسیداین.
ـ به‌غدادی تووشی غرور بووبوو ته‌نها خه‌یاڵی لای فتوحاتی ناوچه‌كان و پاراستنی خۆی و فراوانكردنی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی بوو.
ـ باسی ئه‌وه‌ی ده‌كرد ده‌بێت سنوری ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان بگاته‌ رۆما، ئه‌وه‌ش خورافات بوو.

ـ كچه‌كه‌م 12 ساڵ بوو هاوسه‌رگیری پێكرد له‌گه‌ڵ شۆفێره‌ تایبه‌ته‌كه‌ی كه‌ 23 ساڵ بوو.

ـ بوونی بێگانه‌كان له‌ ناو داعش زۆر سه‌یر بوو لای من.
ـ جارێك عومه‌ر چیچانیم بینی هات بۆ ماڵمان.
ـ به‌غدادی ئازادانه‌ ده‌سوڕایه‌وه‌ و هه‌ندێكجار خۆی شۆفێری ده‌كرد.
ـ هاوسه‌ری چواره‌می ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی كچێكی چیچانی بوو.

یه‌كێك له‌ هاوسه‌ركانی كچێكی عێراقی ته‌مه‌ن 14 ساڵان بوو.
ـ جگه‌ له‌ چوار ژنه‌كه‌ی، 10 كچه‌ كه‌نیزه‌كی ئێزدیشی هه‌بوو.

ـ بابه‌تی ژن و سێكس و شه‌هه‌وات له‌ ناو داعش هه‌موو سنورێكی تێپه‌ڕاندبوو.

ـ له‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ژنان داعش پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلام مامه‌ڵه‌ی ده‌كرد.
ـ كچه‌كه‌م 12 ساڵ بوو هاوسه‌رگیری پێكرد له‌گه‌ڵ شۆفێره‌ تایبه‌ته‌كه‌ی كه‌ 23 ساڵ بوو.

ـ ناوی مه‌نسور بوو، مه‌نسور له‌ هێرشێكی فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان كوژرا.

ـ پێیده‌وتن ده‌بێت  پشتێنی خۆته‌قاندنه‌وه‌ ببه‌ستن بۆ كاتی مه‌ترسی به‌ڵام من ڕه‌تمده‌كرده‌وه‌.
ـ ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی پێچه‌وانه‌ی دینی ئیسلامه‌.
ـ جارێك كه‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا هاتنه‌سه‌ری، پشتێی ته‌قینه‌وه‌ی له‌ یه‌كێك له‌ منداڵه‌كانی به‌ستبوو و ته‌قاندیه‌وه‌، منداڵه‌كه‌ی خۆی و ژنێكی پێكه‌وه‌ كوژران.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ