نوێترین ڕاپرسى.. هه‌ر لایه‌نێك چه‌ند كورسی كه‌ركوك ده‌بات ؟

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2023.12.15 05:03 PM
5392 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

به‌پێی نوێترین ڕاپرسی كه‌ (رێكخراوی شه‌به‌نگ بۆ دیموكراسی و هه‌ڵبژاردن) له‌ ئاستی پارێزگای كه‌ركوك ئه‌نجامیداوه‌ ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، كه‌ تێیدا 2350 كه‌س له‌ نه‌ته‌وه‌كانی: كورد، عه‌ره‌ب و توركمان به‌شداربوون، ده‌ركه‌وتووه‌ خواستی به‌شداری له‌ ئاستێكی به‌رزدایه‌ و 75%ی تێپه‌ڕاندووه‌.

به‌پێی ئه‌نجامه‌كانى ڕاپرسیه‌كه‌دا، زۆرترین دانیشتوانی كورد له‌ پارێزگای كه‌ركوك به‌شداری ده‌كه‌ن، كه‌ زۆرینه‌شیان ده‌نگ ده‌ده‌ن به‌ كاندیده‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ لیستی ژماره‌ 142 (هاوپه‌یمانی كه‌ركوك هێز و ئیراده‌مانه‌).

 

بافڵ تاڵه‌بانی له‌ كه‌رنه‌ڤاڵی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی له‌ كه‌ركوك ـ 2023.12.14

ئه‌نجامه‌كانی ڕاپرسییه‌كه‌ بۆ لایه‌نه‌ كوردییه‌كان به‌مشێوه‌یه‌:
یه‌كێتی 37% واته‌ 5 ـ 6 كورسی.
پارتی 8% واته‌ 1 كورسی
نه‌وه‌ی نوێ 5% واته‌ 1 كورسی
كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو (مه‌شخه‌ڵی كه‌ركوك) 2% واته‌ به‌م ئه‌نجامه‌ كورسی نابه‌ن.

واته‌ به‌گشتی دۆخی پێكهاته‌ی كورد له‌ ده‌رئه‌نجامی ڕاپرسیه‌كه‌دا زۆرباشه‌ و پێكه‌وه‌ ده‌بنه‌ خاوه‌نی 8 بۆ 9 كورسی له‌ كۆی 16 كورسیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، كه‌ كورسیه‌كی بۆ كۆتای مه‌سیحییه‌كان ته‌رخانكراوه‌.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ