ههردى عومهر
لە کۆتاییەکانی شۆڕشی ئەیلولدا (ساواک) بە جۆرێک باڵی بەسەر شۆڕشا کێشابوو، کە سەرکردەیەکی ئەیلول و کوڕی مەلامستەفای بارزانی(ئیدریس بارزانی)بە تۆفیقی نوری بەگ ئەڵێت: "تەنانەت (ساواک) دەزانێ من ئێستا نان و تەماتە ئەخۆم."
تۆفیق نوری بەگ یەکێک لەو کەسانە دەبێت کە هەڵگری بیری نەتەوەیین و لەناو شۆڕشیشدا هەر بە (نەتەوەییەکان) ناسرابوون لە بیرەوەرییەکانیدا دەڵێت:" نزیکبوونەوە لە (ساواک) وایکردبوو بەهیچ هێز و بیروباوەڕێک ڕاست نەکرێتەوە."
ئەم باڵادەستییەی (ساواک) دەگات بەوەی، کەهەواڵێک بڵاوکرایەوە; ""(ساواک) لیستێکی چەند کەسی ئامادەکردووە لەو کوردە نەتەوەییانەی کە لە ناو شۆڕشا خەباتیان دەکرد، ژمارەیەک لەوانە کەسانی دیاری ناو ڕێکخراوی لاوانی کورد و کاژیک بوون کە پاڵیان بە شۆڕشی ئەیلولەوە دابوو، لەلایەن پاراستنەوە دەستگیربکرێن و بکوژرێن و لەناو ببرێن".
تۆفیق نوری بەگ لە هەبوونی وەها لیستێکدا بۆ دڵنیایی دەگەڕێت، بۆ پرسوجۆی ئەم بابەتە دەچیتە لای ئیدریس بارزانی و لە بیرەوەرییەکانیدا لاپەرە(١٥٥+١٥٦)وەها دەگێڕێتەوە: "لە کاتێکا من چوومە خزمەتی کاک ئیدریس بارزانی خەریکی نانخواردن بوو، نان و تەماتەی دەخوارد لە وەڵامدا تەماتەیەکی هەڵگرت و فەرمووی مەترسن کەستان ناگرن و لەناوتان نابەن."
منیش لە وەڵامدا وتم: چۆن؟ داوایان لە دەزگای پاراستن کردووە من تەسلیم بکرێم لەگەڵ کۆمەڵێ هاوبیری تردا.
فەمووی:"ئێستا (ساواک) دەزانێت من نان و تەماتە دەخۆم و ئەکیدبە دەزانن کە تۆ ئێستا هاتوویتە لای من و زۆر چاک ئاگادارن."
ئەم وەڵامەی کاک ئیدریس ئەو ڕاستییەی سەلماند کە ئەوانەی لە دەوری بوون واتە کاربەدەستەکانی بارەگای بارزانی پەیوەندیداربوون بە دەزگای ساواکەوە."